زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا:
ڤینتۆف سێرف کە بە باوکی ئینتەرنێت ناودەبرێت، هۆشداری دەدات لە وەبەرهێنانی بەپەلە لەم دواییانەدا لە بواری زیرەکی دەستکرددا.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بینیمان کە خەڵک بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش لە چاتبۆتەکانی وەک ChatGPT بەکاردەهێنن. لەم نێوەندەدا، دروستکەری ئینتەرنێت، بە ئاماژەدان بە بەناوبانگبوونی زیرەکی دەستکرد لە نێو خەڵکدا، داوای وریایی زیاتری کردووە لە بەکارهێنانیدا.
وینتۆن سێرف، وەک باوکی ئینتەرنێت، ڕەخنەی لە کۆمپانیاکان گرت و هۆشداری دا کە بەپەلە وەبەرهێنان لە زیرەکی دەستکرد و چاتبۆتەکانی وەک ChatGPT و Google Bard دەکەن.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کالیفۆرنیا سەبارەت بەم بابەتە وتی: هەرچەندە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد زۆر ورووژێنەرە، بەڵام نابێت زۆر پشت بەوانە ببەستین. ئەو پێی وایە ئەم چاتبۆتانە پرسێکی ئەخلاقییان هەیە و پێویستە پێش وەبەرهێنان زیاتر بیریان لێبکەیتەوە. بە وتەی ئەو هەمووان باسی ئەم چاتبۆتانە دەکەن. بەڵام دەبێت ئەوە بزانین کە ئەوان هەمیشە بەپێی خواستی ئێمە مامەڵە ناکەن. هەندێک لە بەکارهێنەرانی زیرەکی دەستکرد نیازێکی باشیان نییە و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریدەهێنن.
وینتۆن سێرف لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەبێت ڕاستگۆ بیت لەم بارەیەوە بیرمەند بە. هێشتا ڕوون نییە کە ئەم تەکنەلۆژیایانە لە داهاتوودا چۆن دەبن. بێگومان گەورەترین گرفت خودی مرۆڤە و لەماوەی 400 ساڵی ڕابردوو و تەنانەت 4000 ساڵی ڕابردوودا گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە.