زاری كرمانجی-سۆران
دوای ئەوەی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی راسپارد بۆ کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوكاریی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەكەی توركیا و سوریا، لە رۆژی ٩ی شوباتی٢٠٢٣ دوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە سەرجەم قەزا و ناحیەکان و لە رێی مامۆستایانی ئایینی و مزگەوتەکان و هەژماری بانکییەوە بڕێکی باشێی پارە و کەلوپەل و پێداویستی جۆراوجۆر کۆکرایەوە.
لێرەوە رایدەگەینین، کە ئەم ئێوارەیە پڕوسەی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان کۆتایی هات و سوپاس و دەستخۆشیەکی گەرم لە تیمەکانی کەمپەین و هاوڵاتیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین، کە هەمیشە نموونەی پێشکەشکردنی گیانی هاوکاری و پێکەوەیی بوونە بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
سوپاس و پێزانینیش بۆ قائیمقام و ناوەندی قەزا و ناحییەكان، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و یەكێتی زانایانی ئایینی لە سۆران، كۆچ و كۆچبەران، وەڵامدانەوەی قەیرانەكان، و خۆبەخشەکانی کەمپەین بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ لێقەوماوانی توركیا و سوریا.
هەڵگورد شێخ نەجیب
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
١٧ی شوباتی 2023































































