پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
نەوت فرۆشێكی سنووری قەزای ناوەندی سۆرانە، لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سپی ماڵان، بۆ زاری كرمانجی، دەڵێت:” لە ماوەی یەك هەفتەدا لە بازاڕی نەوت فرۆشانی سنووری قەزای ناوەندی سۆران بۆ هەر بەرمیلێك نەوتی ماڵان بڕی 20 هەزار دیناری چۆتە سەرە”.
مەغدید ئۆمەراوەی كە نەوت فرۆشە، ئاشكراشیكرد:” لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی بێجی بە 275 هەزار دینارە، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی بەغدا 270 هەزار دینارە، هاوكات نرخی یەك لیتر نەوتیش بە 1250 دینار دەفرۆشرێت لە بازاڕەكانی نەوت فرۆشان”.
ئۆمەراوەی هۆشداریشیدا:” پێشبینی دەكرێن بەم نزیكانە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لەرێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە دابەش بكرێت، بەڵام نرخی نەوتی سپی ماڵان زیاتر بەرز دەبێتەوە و پێشبینی دەكرێت تا 300 هەزار دینار روو لە بەرز بوونەوە بكات”.