زاری كرمانجی – سۆران:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر كۆبووەوە، جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ـی 02ـی 2023 له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وی قه‌ته‌ر، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو، ڕایگەیاند: په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌ته‌ریان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و بواره‌كانی هاریكاریی هاوبه‌شیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا، كرده‌وه.
ڕاشیگەیاند: ئال سانی خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ فراوانكردنی كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی دووپات كرده‌وه و هیوای خواست زه‌مینه و ده‌رفه‌تی باشتر بۆ كه‌رتی تایبه‌تی قه‌ته‌ری له هه‌رێمی كوردستان فه‌راهه‌م ببێت. لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، هه‌موو پشتگیری و ئاسانكارییه‌كی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌مباره‌وه نیشان دا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی هه‌وڵدان و كاركردن بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به‌گشتی و گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه. له‌مباره‌وه‌یه باس له ئاماده‌یی و ڕۆڵی ئه‌رێنی هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه كرا.