عاسم مستەفا – چۆمان:
سوارە ئەكرەم، قائیمقامی قەزای چۆمان بۆ زاری كرمانجی گوتی: ئەمڕۆ ئەو كۆمەك و هاوكاریەی كەوا لە چۆمان و دەوروبەری كۆكرابوویەوە درایە دەست ئەو لیژنەی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەو كارە هەڵساوە، دواتر رەوانەی باكوور و رۆژئاوای كوردستان دەكرێت.
گووتیشی: ” كۆمەكەكە پێكهاتبوو لە هاوكاری دارایی 20 ملیۆن دینار، لەگەڵ ئەو كەلوپەلانەی كۆ كرابوونەوە، كە خۆی لە 14 ماددە دەبینیەوە، وەكو بەتانی، دۆشەك، جلوبەرگ، پێڵاو و بەشێكی زۆری خۆراك”.