زاری كرمانجی – سۆران:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا کۆبووەوە و دۆخی ئەمنی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ـی 02ـی 2023 سڵێست واڵندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبووەوە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو، ڕایگەیاند: دۆخی ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد و باسیان له دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش كرد.
ڕاشیگەیاند: واڵنده‌ر دووپاتی كرده‌وه كه ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ستراتیژیی وڵاته‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ عێراق، له پێشكه‌شكردنی هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی پێویست بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و تاوەکوو له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی و نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌یان، پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووی تیرۆرستانی داعش ده‌بنه‌وه.
باسی لەوەش کردووە کە لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پیزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هاوكاری و پشتگیریی ئه‌مریكای له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا دووپات كرده‌وه و به‌رده‌وامیی پشتگیریی واشنتۆنی بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌ت و ڕێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به پێویست و گرنگ زانی.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و گرنگیی پێكه‌وه‌كاركردن بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كان و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌كه بوو.