زاری كرمانجی- سۆران:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 2023/2/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كه‌یدا له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نیكۆل پاشینیان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمه‌نستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌رمه‌نستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان له هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا به‌تایبه‌تی جه‌ختیان له فراوانكردنی زیاتری چالاكی و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان كرده‌وه و ئاماژه‌یان به هه‌بوونی زه‌مینه و ده‌رفه‌تی باشتر له‌مباره‌یه‌وه كرد.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌كه‌دا هه‌ردوولا تیشكیان خسته دۆخی ڕه‌وه‌ندی كوردی له ئه‌رمه‌نستان و ڕه‌وه‌ندی ئه‌رمه‌نی له هه‌رێمی كوردستان و باسیان له په‌یوه‌ندیی دێرینی نێوان هه‌ردوولا كرد، هه‌روه‌ها ده‌باره‌ی ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان و ئه‌رمه‌نستان و ناوچه‌كه به‌گشتی، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
ده‌رباره‌ی دۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ش، به‌ڕێزان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمه‌نستان، جه‌ختیان له گرنگیی هه‌وڵدان و كاركردنی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی هه‌موو كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن كرده‌وه.