زاری كرمانجی – سۆران:
بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ كاتژمێر یازدە و سی خوولەكی پێش نیوەڕۆ هێزەكانمان لە بەشی پۆلیسی چۆمان ئاگادار كرانەوە لەلایەن نەخۆشخانەی چۆمان بەبوونی تەرمی هاووڵاتییەك كە بەهۆی چەكی جۆری كلاشینكۆف كە هی خۆی بووە گیانی لەدەست داوە ناوبراو دانیشتووی چۆمانە دەست بەجێ مەفرەزەكانمان چوون بۆ نەخۆشخانە و شوێنی ڕووداوەكە لەگەڵ تیمەكانی پۆلیسی بەڵگەو تاوان بەمەبەستی لێكۆلێنەوەی زیاتر لەم تاوانە كە لە ماڵی خۆیان ڕوویداوە لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی سۆران كرا لە لێكۆلێنەوە سەرەتاییەكان گومان دەكرێت كێشەیەكی خێزانی بووبێت گومان لێكراوی سەرەكی ئەم تاوانە دەستگیر كراوە و لێكۆلینەوەش بەردەوامە.
بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە لە هەر كێشە و گرفتێك پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەكانی ژووری كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بكەن .
١٠٤
١٢٤
١٣٤
١٤٤ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران
بەتەنها بەبێ كۆد بۆ هێلەكانی كۆرەك تێلیكۆم
٠١٠٤ ٣٣٣ ٠٧٥٠ كۆرەك ، ڤایبەر ، واتساب هتد …