ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٦ ی شوبات، جووتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی” له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، نه‌وت، پلاندانان و چه‌ند وزارهتێكی دیكه كۆبوونه‌ته‌وه و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ درێژپێدان به‌و گفتوگۆیانه دووباره شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه”.
هەروەها وتیشی ” له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان كراوە. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له هه‌ندێك ده‌روازه كرا، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه فه‌رمین، به‌ڵام له‌لای حكومه‌تی عێراق نافه‌رمین، بۆیه گفتوگۆكرا چۆن ئه‌و ده‌روازانه بكرێنه فه‌رمی و له‌وباره‌وه هه‌نگاوی باش نراوه و رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی كراوه.”
جووتیار عادل ئەوەشی خستەڕوو، رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ٢٠٢٣ـی عێراق له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كراوه و ئه‌ركه‌كانی هه‌ردوولا دیاریكراون، به‌ڵام “هه‌ندێك ورده‌كاری ماون” پێویسته گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشتگوێ نه‌خرێن.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیمارات، وتەبێژی حکومەت رایگەیاند” له كۆبوونه‌وه‌كاندا داوا له وڵاتانی كه‌نداو كراوه وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌ن و سه‌ردانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رهه‌مدار بووه.