شەهلا رەشید- سۆران
چەندین رێگە هەیە بۆ پاككردنەوەی ددانەكان كە پزیشكەكان بەكاری دەهێنن، یەكێك لەوانەش پێكهاتەی پیرۆكسیدی هایدرۆجین یان ئەوەی پێی دەوترێت سپیكردنەوەی ددانەكان بە لەیزەر، پێكهاتەی پیرۆكسیدی هایدرۆجین پاككەرەوەیەكی بەربڵاوە كە لە ماڵەكاندا بەكاردێت، لەگەڵ ئەوەی بۆ سپیكردنەوەی ددان بەكاردێت، بەڵام چەند كێشەی سەلامەتی هەیە پێویستە ئاگاداری بن لەكاتی بەكارهێنان، لە بەكارهێنانی ئەم پێكهاتەیەدا پشت بە ئەو پێكهاتانە دەبەسترێت كە پیرۆكسید لەخۆدەگرن وەكوو پیرۆكسیدی هایدرۆجین و پیرۆكسیدی كاربامید، كە كاردەكات بۆ تێپەڕاندنی چینەكانی ددان بە شێوەیەكی بەشەكی و لابردنی ئەو ماددانەی رەنگی ددان دەگۆڕن.
زیانەكانی سپیكردنەوەی ددان بە لەیزەر، بە شێوەیەكی گشتی شتێكی سەلامەت و بێ مەترسی دادەنرێت، بەڵام لە هەندێك حاڵەتدا رەنگە هەندێك لێكەوتەی خراپی هەبێت، كە بریتین لەمانە:
- هەستیاری ددانەكان: لە زیانەكانی سپیكردنەوەی ددانەكان بە لەیزەر، بریتییە لە زیادكردنی هەستیاری ددانەكان، نەخۆش پاش دانیشتنی یەكەم یان دووەمی سپیكردنەوەی ددان هەستی پێ دەكات، دواتر بە تێپەڕینی كات هەستیارییەكەی كەم دەكات، پزیشكان رێنمایی دەدەن بە بەكارهێنانی ئەو بەرهەمانەی نتراتی پۆتاسیۆم و كرێمی فلۆریدی سۆدیۆم لەخۆ دەگرن بۆ چارەسەركردنی هەستیاری ددانەكان.
-هاندراوی و هەراسانی پووك: رەنگە ئەم حاڵەتە رووبدات وەكو یەكێك لە لێكەوتەكانی سپیكردنەوەی ددانەكان بە لەیزەر، كە هەراسانییەكەی روودەدات لە ئەنجامی بەركەوتنی پووك بەو ماددانەی پزیشكەكان بەكاریدەهێنن بۆ سپیكردنەوەی ددانەكان، لە راستیدا ئەم هاندراوییە پاش كۆتایی هاتنی چارەسەر و سپیكردنەوەی ددانەكە نامێنێت.
پارێزگاری لە ددانەكان پاش سپیكردنەوەیان بە لەیزەر، سپیكردنەوەی ددانەكان كردەیەكی نابەردەوامە و كەسەكە پێویستە پەیڕەوی چەند رێكارێك بكات بۆ پارێزگاری لێی بۆ درێژترین ماوە، ئەو رێگایانەی دەكرێت پەیڕەو بكرێت بۆ پارێزگاری لە ددانەكان پاش سپیكردنەوە بە لەیزەر بریتین لە: - خۆلادان لەو خواردن و خواردنەوانەی ددانەكان پیس دەكەن وەكو قاوە، بەڵام ئەگەر پێویست بوو ئەم شتانە بخوات و بخواتەوە ئەوا پێویستە داوی پاككردنەوەی ددان بەكاربهێنێت، هەروەها پێویستە راستەوخۆ پاش خواردن و خواردنەوەیان بە فڵچە ددانەكانی بشوات.
-پێویستە ئەو رێكارە تەندروستییانە پەیڕەو بكرێت كە گرنگن بۆ پارێزگاری لە تەندروستی دەم، ئەویش شۆردنی ددانەكان بە فڵچە و هەویری ددان بەلایەنی كەمەوە دووجار لە رۆژێكدا، بۆ لابردنی ئەو رەنگەی لێی نیشتووە.
-بەكارهێنانی هەویری ددانی سپیكەرەوە جارێك یان دووجار لە هەفتەیەكدا، بۆ لابردنی پەڵەی رووپۆشی ددانەكان و زەردبوونیان كەم دەكاتەوە و بەكارهێنانی هەویری ئاسایی ددان لە رۆژەكانی تردا.
-سەردانیكردنی پزیشكی ددان پاش ماوەیەك لە سپیكردنەوەی ددانەكان بە لەیزەر، بۆ دڵنیابوونەوە لە نەبوونی هیچ كێشەیەك، هەروەها رەنگە پزیشك پێویستی بە 6 مانگ یان زیاتر بێت بەپێی رێگای بەكارهێنراو بۆ سپیكردنەوە، ئەگەر نەخۆشەكە جگەرەكێش بوو یان ئەو خواردنەوانەی كە ددانەكان رەنگ دەكات ئەوا پێویستە لەسەری لە ماوەیەكی كورتتردا سەردانی پزیشك بكات.
سەرچاوە:سایتی زانیاری