“بزانە لە ئیدارەی سۆران چەند قوتابی بەشداری دەکەن”
محەممەد مەحموود- سۆران :
هەفتەی داهاتوو تاقیکردنەوەکانی بەرایی بۆ قوتابییانی دەرەکی لە قۆناغی 12ئامادەیی دەستپێدەکەن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆرانیش بەتەواوی پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زیاتر لە 1000قوتابی بەشداردەبن لە پۆلی 12ئامادەیی لە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی”.
وڵات شێخ عوسمان، بەرپرسی بەشی ئەزموونەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند ” رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٩-٢-٢٠٢٣ پرۆسەیی تاقیکردنەوەکانی بەرایی ـ دەرەکیی (تەمهیدی)، قۆناغی دوازدەمی ئامادەیی بۆ هەردوو بەشی (زانستیی و وێژەیی )، بۆ ساڵی خوێندنی (۲۰۲۲- ۲۰۲۳) دەستپێدەکەن، تەواوی ئامادەکارییەکان کراون و کۆبوونەوەی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدراو تێیدا رێنمایی و شێوازی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی بەرایی روونکرایەوە”.
وڵات شێخ عوسمان ژمارەی قوتابییانی دەرەکی لە قوناغی دوازدەیی ئامادەیی بە هەردووبەشی زانستی و وێژەیی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هەر چوار پەروەردەکانی سۆران ، رواندز، مێرگەسۆر، چۆمان، بۆ زاری کرمانجی ئاشکرا کردوو گووتی ” قوتابیانی دەرەکی بەرایی لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابەشکراون بەسەر 28هۆڵی ئەزمونی 14هۆڵی وێژەیی و 14هۆڵی زانستی ژمارەی قوتابییان بە شێوەیەکی گشتی ١٤٠٧ قوتابییە لەو ژمارەیەش لە بەشی وێژەیی (780)قوتابمان هەیە و لە بەشی زانستیش (627)قوتابی، بەشداری دەکەن لە تاقیکردنەوەی بەرایی”.
بە پێی خشتەیەکی دیریکراو تاقیکردنەوەکان کاتژمێر(1:00)ی دوایی نیوەڕۆ بەڕێوەدەچن .