زاری كرمانجی- سۆران:
لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كۆبوونەوەیەك بە مەبەستی بەرەودان بە بواری پیشەسازی و بازرگانی ئەنجام درا و لێژنەیەكیش بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە پێكهێنراوە.
حەكیم تێلی، یاریدەدەری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری كرمانجی گووت “
ئەم كۆبوونەوەیە بە مەبەستی بەرەو پێش بردنی بواری بازرگانی و پیشەسازی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بوو، تێیدا كۆمەڵێك پێشنیار و بڕیاردرانو لیژنەیەكیش بۆ بەدواداچوونی بابەتەكانی ناو كۆبوونەوە پێكهاتووە”.
دوێنی بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب و بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سەعید بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی شارو ناوچە پیشەسازییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا.
لە كۆبوونەوەكەدا كە بەرپرسانی دامەزراوە پەیوەندارەكانی تێیدا ئامادە بوون باس لە دیاریكردنی پلان و بنیاتنانی كەرتی پیشەسازی و بازرگانی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كرا.