بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ ی شوبات لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی نەوت لە رۆژهەڵاتی ئاسیا نەوت نرخێکی نوێ تۆمار دەکات.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٨٦ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٦ دۆلارو ٦١ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٩ دۆلار و ٦٥ سەنتە، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٠ دۆلار و ١٤ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەو دابەزینی بەردوامی نرخی نەوت پەیوەندی بەو دۆخە ناجێگیرەی بازاڕەکان و پاشکشەی ئابوری جیهانەوە، بەتایبەتی وڵاتە زلهێزەکان.

































































