زاری كرمانجی – سۆران:
شەوی رابردوو، لە یەكێك لە بەشە ناوخۆییەكانی قوتابییان لە سنووری ئیدارەی سۆران، رووداوی ئاگر كەوتنەوە دروست بوو، بەرگری شارستانی ناوچەكەش هۆكاری رووداوەكە و زەرەر و زیانەكان بۆ زاری كرمانجی ئاشكرا دەكات .
لای خۆیەوە، مقەدەم بەیار محیەدین گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” شەوی ڕابردوو، ئاگادار كراینەوە لە هەبوونی رووداوێكی ئاگر كەوتنەوە لە بەشەناوەخۆی ” ئاڵا ” لە گوندی دێلزیانی سەر بە ناحیەی دیانا، دووای تیمی ئاگركوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی دیانا، گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، خۆشبەختانە ئاگرەكە لەلایەن چەند هاوڵاتیەكەوە كوژێنرابووەوە، پاش دڵنیا بوون لە بنبڕبوونی ئاگر و سەلامەتی قووتابیان تیمی بنكەی ناوبراو گەرانەوە بنكەكەی خۆیان.
زیاتر گووتی:” بە پێی راپۆرتی تیمی بەرگری شارستانیمان، هۆكاری رووداوەكە شۆرتی كارەبا بووە، جگە لە زیانی ماددی بەڕێژەیەكی كەم، هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.
گووتیشی:” داوا لە هاوولاتییان و قوتابییان دەكەین، لە هەر رووداوێكی نەخوازراو، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەكانی كۆنترۆلی ژووری بزوێن لە بەرێوەبەرایەتیمان بكەن. بـەم ژمارانە … ١١٥ بە تەنها لێ بدەن بۆ هێلەكانی كۆرەك بە خۆراییە..