مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند کە پێشنیازکراوە بۆ زیادکردنی مریشک و هێلکە بۆ سەبەتەی خۆراکی مانگی ڕەمەزان.
لاما هاشم ئەلموسەوی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی بەرهەمە خۆراکییەکان لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند:”وەزارەتەکە هەوڵ دەدات لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، چەند بەرهەمێک بۆ سەبەتەی خۆراک زیاد بکات، بەڵام هێشتا لە قۆناخی لێکۆڵینەوەدایە، و لە ڕۆژانی داهاتووشدا… زیادکردنەکان دیاری دەکرێن.”
بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی بەرهەمە خۆراکییەکان ئاشکرای دەکات کە زیادکردنی مریشک و هێلکە لە چوارچێوەی ئەو پێشنیازانەن کە خراوەتە بەردەم کۆمپانیاکە، بۆیە لە ئێستادا تاوتوێی بابەتەکە دەکەن و لە داهاتوودا بابەتە زیادکراوەکان بۆ سەبەتەی خۆراک دیاری دەکرێن.