زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا:
کێشەی گەرمبوونی گۆی زەوی وایکردووە زانایان چەندین چارەسەر تاقیبکەنەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی. بیرۆکەی نوێی زانایان بەکارهێنانی تۆزی مانگە.
زانایانی زانکۆی یوتا و سەنتەری هارڤارد چارەسەرێکی تاڕادەیەک سەیریان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گەرمبوونی جیهان خستەڕوو. ئەوان دەڵێن فڕێدانی تۆزی مانگ لە خولگەیەکی جێگیردا دەبێتە هۆی ئەوەی بەشێک لە تیشکی خۆر بگیرێت.
ئەم گرووپە توێژینەوەیە بە بەکارهێنانی مۆدێلێکی ئاڵۆزی ھاوشێوەکردن لێکۆڵینەوەی لە کارپێکردنی ئەم کارە کردووە.
بە بەکارهێنانی ئەم مۆدێلە دەتوانرێت پێشبینی جوڵەی تۆز لە بازنەکەدا بکرێت. لە تیۆری یەکەمدا بڕیار بوو وێستگەی بۆشایی ئاسمانی تۆزاوی لە ناوچەی لاگرانجی L1 بێت.
لەم بەشەدا بەهۆی هێزی کێشکردن تۆز لە نێوان زەوی و خۆردا لە هاوسەنگیدایە، بۆییە زەحمەت دەبێت تۆز و خۆڵ لەم ناوچەیەدا کۆببێتەوە.
بەڵام دەکرێت وێستگەیەکی بۆشایی ئاسمان لەسەر مانگ دروست بکرێت و تۆز و خۆڵ لەسەر ڕووی مانگەکە وەک هەورێک دروستبکرێت،.
لەم توێژینەوەیەدا لابردنی 1.8%ی تیشکی خۆر بە ئامانج کراوە کە یەکسانە بە 6 ڕۆژی خۆر لە ساڵێکدا.































































