زاری كرمانجی- سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ڕایگەیاند ” بڕیاری هەڵگرتنی باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان جارێكی دیكە درێژناكرێتەوە، چونكە ماوەی شەش مانگ مۆڵەت دراوەتە بازرگانان تا بڕی پێویست خۆراك بۆ هەرێمی كوردستان بەبێ دانانی باج هاوردە بكەن”.
ساماڵ عەبدولڕەحمان لە لێدوانێكدا بە كەناڵەكانی راگەیاندنی راگەیاند ” پێشتر بڕیاری هەڵگرتنی باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان درا و جارێكیش بڕیارەكە درێژكرایەوە كە 14 ماددەی خۆراكی باج و ڕسووماتیان لەسەریان هەڵگیراوە”.
بەرێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی روونیشی كردۆتەوە ” تا ئێستا هیچ بڕیارێك لە حكومەتەوە نەدراوە كە جارێكی دیكە هەڵگرتنی باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان درێژبكرێتەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە جارێكی دیكە بڕیاری هەڵگرتنی باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان درێژناكرێتەوە و ماوەی شەش مانگ مۆڵەت درا بە بازرگانان كە ماددە خۆراكییەكان هاوردەبكەن”.