تایبەت بە زاری كرمانجی:
لە دووای ئەنجامدانی كۆنگرەی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنی ستافێكی نوێ، گۆڕانكاری لە تەواوی لقەكان كراوە و لەم دووایانەشدا گۆڕانكارییەكان سنووری سۆرانیش دەگرێتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە زاری كرمانجی راگەیاند:” دووای گۆڕانكاری لە پۆستی لقی 26ی گوڵان لە باڵەكایەتی و دانانی كرمانج عزەت وەك بەرپرسی لق، بڕیارە ئەمڕۆ حەسەن حەدۆ بەپرسی پێشووی لقی 26ی گوڵان وەك فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگۆرد لە شوێنی ” بەهرام عەریف یاسین ” دەست بەكاربێت.
ئەو سەرچاوەیە، ئاشكراشی كرد:” لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییانە، بڕیار وایە لە رۆژانی داهاتوو، بەهرام عەریف یاسین وەك بەرپرسی لقی 10ی پارتی لە سۆران، لە شوێنی عەبدولواحید رواندزی دەست بەكاردەبێت”.