محەممەد مەحموود – رواندز:
بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی کارەبای رواندز شاندێکی وەزارەتی کارەبا سەردانی ئەو شارەیان کردوو کار بۆگۆڕینی چەند وێستگەیەو دانانی هێلی نوێ دەکرێت “.
ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” شاندێكی وەزارەتی كارەبا بەهاوڕێیەتی بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران ، بەمەبەستی چارەسەر كردنی گرفتی دابەش كردنی كارەبا لە سنووری قەزای رواندز و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاوە ئەو شاندە سەردانی رواندزیان کرد”.
ئەحمەد قادر، گووتیشی ” گۆڕینی وێستگەی ٢٥ mva رواندز بۆ ویستگەیەكی ٤٥ mva و دانای وێستگەی ئێستای رواندز بۆ بێخاڵ لە پلانی خێرای وەزارەتی كارەبا دایە ، كە دەتوانرێت تا ئەندازەیەكی باش گرفتی دابەش كردنی كارەبا بۆ هاووڵاتییان و پڕۆژەكانی ئاو و گەشتیاری چارەسەر بكات”.
قایمقامی رواندز زیاتر گووتی ” بۆ چارەسەر كردنی گرفتی دابەش كردنی كارەبا بە شێوەیەكی ستراتیژی كار لەسەر دابین كردنی شوێنی گونجاو بۆ وێستگیەكی١٣٢كەیڤی دەكرێت ، كە بە شێوەكی بنەڕەتی چارەسەری گرفتەكان دەكات لە سنووری قەزای رواندز.