زاری كرمانجی -سۆران:
حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، به مهبهستی چارهسهركردن، یەکەم منداڵی تووشبووی شێرپهنجه گەیهندرایه شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئهمڕۆ (سێشهممه 14ـی شوبات / فێبرایهری 2023)، راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه: دوای ساڵێک کارکردن لەسەر پڕۆژەی چارەسەرکردنی منداڵانی توشبووی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان، رۆژی 5ـی شوباتی 2023، یەکەم منداڵ کە تەمەنی 2 ساڵە، گەیهندرایه شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا.
له راگهیهندراوهكهی فهرمانگهی میدیا و زانیاریدا ههروهها هاتووه: ئەم پڕۆژە، کە بە هاوکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتییەکان، رێکخراوی منداڵپارێز، حکومەتی هەرێمی کەتەلۆنیا و وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت، تایبەتە بەو منداڵانەی توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوونه و چارەسەرکردنیان لە کوردستان ئاسان نییە.
ئایدن ئۆستان کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا و پورتوگال، بە پێگەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووه: “ئێمە وەک نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە وڵاتی ئیسپانیا، پتر لە ساڵێکە کار لەسەر ئەم پڕۆژەیە دەکەین، بۆ ئەو منداڵانەی کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەن و لە کوردستان چارەسەریان ئەستەمە، هەوڵدەدەین بیانهێنین بۆ ئێرە، یەکەم منداڵیش خەڵکی شاری کەرکووکە و گەیشتووەتە بەرشەلۆنای ئیسپانیا.”
روونیشیكردهوه، تێچووی نەشتەرگەری و پڕۆسە پزیشکییەکانی منداڵە نەخۆشەکان، لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کەتەلۆنیا و ئیسپانیایە، هاتووچۆ و مانەوەشی لە ئەستۆی رێکخراوی رۆناڵد ماکدۆناڵدهاوسه، تا ئەو کاتەی چارەسەری تەواوەتی بۆ دەدۆزرێتەوە.
ئایدن ئۆستان باسی لەوەشکرد، پڕۆژەکە تایبەتە بە هەموو منداڵانی کوردستان بە بێ جیاوازی، یەکەم نموونە ئەم منداڵە گەیشتووەتە هەرێمی کەتەلۆنیا و هیوادارین بتوانین چارەسەری تەواوی بۆ بدۆزرێتەوە و بە تەندرووستی باش بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و بەردەوامیش بین لە پڕۆژەکە بۆ خزمەتکردنی منداڵانی تر.”