زاری كرمانجی – سۆران:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە باكووری كوردستانەوە بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، ئەوەی دەیكەین ئەركی خۆمانە و ئێمە برای یەكدین”.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دەشڵێ: بە دڵنیاییەوە ناردنی هاوكارییەكان بەردەوام دەبێت”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، زیاتر دەڵێ: ئامادەیی تەواوی هەرێمی كوردستانی بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك بۆ توركیای نیشاندا و رایگەیاند، “لەهەموو ئەو كاتە سەختانەی كە پێیدا تێپەڕیوین، بینیومانە توركیا هاوكار و پشتەوانمان بووە”. گوتیشی، “ئەمڕۆ لەنێو هەر ماڵێكی كوردستاندا پرسە هەیە و لە چەندین شوێن رێوڕەسم و ئاهەنگەكانمان راگرتووە، بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی و هاوسۆزی گەلەكەمان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەكە”.
لە كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، دڵنیایە لەوەی حكوومەتی توركیا دەتوانێت ئەم “كارەساتە” تیبەڕێنێت، چونكە وەكو خوی گوتی، “توركیا وڵاتێكی گەورەی بەهێزە، چەندین ناخۆشی تێپەڕاندووە و ئەم كارەساتەش تێدەپەڕێنێت”.