مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی:
ساڵی رابردوو زاری کرمانجی لە رێگەی هەواڵێک هۆشداری دایە هاووڵاتییان لە بەکارهێنان و دوور کەوتنەوە لە جۆرە شروبێکی دروستکراوی وڵاتی هیندستان کە بووەتە هۆکاری گیان لە دەستدانی دەیبان منداڵ.
لە ئێستادا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق لە رێگەی نوسراوێکەوە کە ئاراسته‌ی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌ڵگرتن و دابه‌شكردنی ده‌رمان ی كردووه، شروبی (Doc-1Max) کە تایبەت بۆ سه‌رما و كۆكه به‌كارده‌هێنرێت، مادده‌یه‌كی كیمیایی ژه‌هراویی به‌ناوی (گلایكۆڵ ئه‌سیلین) تێدایه.
لە ئاگاداری نامەی وەزارەتی ناوبراو هاتووە، ده‌رمانه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای (Marion Bioteck)ی هندییه‌وه به‌رهه‌مهێنراوه‌و به‌پێی نوسراوێكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردوه، ئه‌و ده‌رمانه له وڵاتی ئۆزبه‌كستان 18 منداڵی كوشتوه .