زاری كرمانجی-سۆران:
بەشێك لە فەرمانبەرو كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی و دام و دەزگا حكوومییەكانی ئیداری سۆران، نیگەرانن لە دواكەوتنی مووچە كانیان، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆرانیش زانیاری لەم رووەو دەخاتەڕوو.
سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ساڵانە گرێبەستی كارمەندو فەرمانبەران نوێ دەكرێتەوە لە وەزاڕت و دام و دەزگاكانیان، ئەوەش زیاتر ئەركی بەڕێوەبەرانە بەدواداچوونی بۆ بكەن و گرێبەستەكانیان بۆ كارمەندانیان نوێ بكەنەوە، ئەگەرنا لای ئێمە هیچ گرفتێك نییە هەركات رەزامەندی وەزارەتی دارایی بۆمان بێت، پارەكە ئامادەیەو بۆیان خەرج دەكەین”.
گووتیشی: ” هەروەك بەشێك لە دام و دەزگاكانی سنوورەكەمان كێشەیان نەماوە لە گرێبەستەكانیان بۆیان نوێ كراوەتەوەو لای ئێمە مووچەكانیان بۆ خەرج كراوە.