زاری كرمانجی-سۆران:
بەمەبەستی خۆپاراستنی منداڵان لە روداوەكانی ئاگر، بەرگری شارستانی سیمینارێكی لە باخچەی ساوایانی بارزان رێكخست.
مقەدەم بەیار محیەدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لە بەردەوامی كارو چالاكییەكانمان، بەمەبەستی هوشیارکردنەوەی منداڵان، لەژێر چاودێری بەرێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، بنکەی بەرگری شارستانی بارزان، هەڵسان بە رێکخستنی سیمینارێک بۆ ڕێپێدراوی پۆلیس محەمەد ئەمین تەها، بە ناونیشانی ( ئاشناکردنی بەرگری شارستانی و شێوازی خۆپارێزی لەڕوداوەکانی ئاگر ) بۆ مامۆستا و پەپولەکانی باخچەی ساوایانی بارزان.