زاری كرمانجی-مێرگەسۆر
لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوای ئەنجامدانی كۆبوونهوهی ئیدارەی سنوورەكە لە رێگەی یەكە كارگێریەكانی سنووری قەزای مێرگەسۆر دەستكراوە بە كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان.
لەمبارەوە محەمەد رەشید، سەرپەرشتیاری كەمپینی بنكەی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكارییەكانی قەزای مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی گووت: ” دوای راسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنوورەكەمان بە سەرپەرشتی غەفور ئەحمەد قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر، بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەكەی باكور و رۆژئاوای كوردستان (توركیا، سوریا) چەند كەمپینێك لە قەزای مێرگەسۆر و ناحیەكانی كراونەتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو: ” خۆشبەختانە تا ڕاددەیەكی باش خەڵكی ئەم سنوورانە بە پیر بانگەوازەكەوە هاتوون و كۆمەك و هاوكارییەكانیان لە رێگەی كەمپینەكان دەبەخشن و تا چەند رۆژی دیكەش بەردەوامی دەبێت و پێشبینی دەكەین برێكی زۆر كۆمەك و هاوكارییەكان كۆبكرێنەوە.
