زاری كرمانجی-سۆران:
لە ڕاگەیاندراوێكی زانكۆی سۆران ئەوە خراوەتەڕوو: ” بە پێی پەسەندی پلانی مۆڵەتی خوێندن، خۆتۆماركردن بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی خوێندنی باڵا بۆ ستافی كارگێڕی و ئەكادیمیی خۆی، بۆ ساڵی خوێندنی ۲٠۲۲_۲٠۲۳ ڕادەگەیەنین”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” خوازیاران دەتوانن تاکو ڕۆژی یەکشەمە ڕێكەوتی ۱٩/۲/۲٠۲۳ بە پێی مەرج و ڕێنماییەكانی مۆڵەتی خوێندن، زانیارییەكانی خۆیان لە ڕێگەی فۆرمی ئۆنلاینی هاوپێچەوە تۆمار بكەن، كە لە ماڵپەڕی زانكۆ بڵاوكراوەتەوە.