(کڵۆد کاهون)
وەرگێڕانی: گەلان جەبار
کڵۆد کاهون وێنەگر، نووسەر، شاژنی سێڵف پۆرترەیت، شاعیر،وەرگێڕ، ڕەخنەگر،ئەکتەر، پەیکەرساز و چالاکوانی سیاسی فەڕەنسی بوو.
کڵۆد دەیەویست لەڕێگەی فۆتۆکانییەوە وێنەی- خود و ئایدێنتیتی خۆی نیشانبدات، لە پێناسەکردنی ئایدێنتیتیشدا دەڵێ ” ئایدێنتیتی هەمیشە ماسکێکە، بەتەواوی ئاڵۆز و نامۆ”، کڵۆد جیا لە فۆتۆگرافی نووسینەکانیشی بۆ گەڕان بەدوای ڕووەکانی دیکەی کەسێتی خۆی بوو. کارە هەرە بەناوبانگەکانیشی پۆرترەیتەکانی خودی کڵۆد خۆیەتی.
کارەکانی کڵۆد لە پاڵ ئایدێنتیی خۆی ڕەشبینی، بێهودەیی، و گومانیش نیشاندەدەن.
