عاسم مستەفا-چۆمان:
بە بۆنەی 18ی شوبات ساڵ ڕۆژی دامەزراندنی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان خولێكی تێنسی سەرمێز بۆ گەنج و لاوانی قەزاكە كرایەوە.
شاكار فارس، بەرپرسی لاوانی چۆمان، بۆ زاری كرمانجی گوتی: وەكو ناوەندی چالاكی و پێگەیاندنی لاوانی چۆمان هەڵساین بەكردنەوەی خولی تێنسی سەرمێز بۆ سەرجەم لاوانی سنووری ناوەندەكەمان كە 58 یاریزانی سنوورەكە بەشدارن.
بەرپرسی لاوانی چۆمان، گوتیشی:” ئامانجی ئێمە لەم جۆرە خولانە زیاتر گرنگیدانە بە بواری ورزش لە سنوورەكەمان، كە ئێستا یاریزانی ئاست بەرز لەم جۆرە خولانە دەركەوتوون و ئاستیان بەرەوپێش چووە، ئەوەش جێگەی دڵخۆشییە، ئەوەی لە توانای ئێمەدا بێت درێغی ناكەین بۆ گەنج و لاوانی ناوچەكە”.


