زاری كرمانجی – سۆران:
د. كاوە عومەر، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان و تازە لە دایكبووان، بۆ زاری كرمانجی دەڵێ: خواردنی جبس و پسكێت…هتد، هیچ سوودێكیان بۆ منداڵ نییە، نەك تەنها بۆ منداڵەكان بەڵكو بۆ گەورەكانیش زیانی تەندروستی هەیە و پێویستە لە جیاتی ئەمانە خواردنی تەندروست بخۆن.
د. كاوە عومەر، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان و تازە لەدایكبوون، گوتیشی: دایكان و باوكان نابێ بەردەوام شتی دوكان بیدەن بە منداڵەكانیان، دەتوانن تەنها هەفتەی یەك جار بیدەنێ، چونكە ئەم خواردنانە هیچ سوودێكیان نییە بۆ منداڵەكانتان، بۆیە هەوڵبدەن زۆر بە كەمی رێگە بدەن منداڵەكانتان شتەكانی دوكان بخۆن، ئەگەر لەبری ئەمە خواردنەكانی ماڵەوە بخۆن سوودمەندترە، چونكە هەموو هۆكارە نەرێنییەكان بەهۆی ئەو ماددە پارێزگارییانەیە كە لەناو جبسەكان و پسكێتەكان دا هەیە.
ئەو پزیشكە زیاتر دەڵێ:” ئەگەر منداڵەكانتان لە خۆراكی ناتەندروست بەدووربگرن، ئەوا خواردنیان باش دەبێ، كالیسیۆم، مەگنیسیۆم و پڕۆتینیان زیاد دەبێت، گەش و باڵایان باشتر دەبن، ماسوولكە و گەدەیان بەهێز دەبێت هەروەها قەبزبوونیان نامێنێت، مێشكیان باشتر كار دەكات و لە قوتابخانە چالاكتر دەبێ، زووتر دەخەوێت و كەمتر ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بەكار دەهێنێت.