زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
وادیارە مێتا بەنیازە جارێکی تر ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندەکانی دەربکاتەوە، کۆمپانیاکە پێشتر دەیان هەزار کارمەندی لە کارەکانیان دوورخستووەتەوە، ئێستاش دەیەوێت دووبارە ئەو کارە بکاتەوە.
چەند مانگێک لەمەوبەر کۆمپانیای مێتا ١١ هەزار کارمەندی لە کارەکانیان دوورخستەوە، کە نزیکەی ١٣%ی کۆی هێزی کارەکەی بوو، ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایی کارمەندانی کۆمپانیاکە.
ئێستا مێتا ناچار بووە جارێکی دیکە قەبارەکەی بچووک بکاتەوە بۆ ئەوەی تێچوونەکان کەم بکاتەوە.
هێشتا دیار نییە لە قۆناغی نوێدا چەند کرێکار لە کارەکانیان دوورخرێنەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت هەزار کەسی دیکە کارەکانیان لەدەست بدەن.