زاری كرمانجی -سۆران:
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكی وڵاتی چین، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، جێبه‌جێكردنی سیستمی فیدراڵی له عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری و بره‌ودانی زیاتر به بواری ئابووری.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (13ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی كۆماری چین به سه‌رۆكایه‌تیی ژوو رووی، یاریدەدەری وەزیر لە فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی كۆمۆنیستی چین كرد.
له دیدارێكدا كه باڵیۆزی چین له به‌غدا و به‌رپرسان له كونسولخانه‌ی گشتیی چین له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون، په‌یوه‌ندییه‌كانی چین له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دۆخی عێراق و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌می، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی چین له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانن و خوازیاری بره‌ودان به هاریكاریی نێوانیانن، به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی و كولتووریدا. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه باس له كار و چالاكییه‌كانی كۆمپانیا چینییه‌كان له عێراق كرا.
ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه جێبه‌جێكردنی سیستمی فیدراڵی له عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری و بره‌ودانی زیاتر به بواری ئابووری. هه‌روه‌ها خواستی هه‌رێمی كوردستانی دووپاتكرده‌وه بۆ سوودمه‌ندبوون له‌و پرۆژانه‌ی چین له عێراق ئه‌نجامیان ده‌دات.
په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه، شه‌ڕی دژی تیرۆر و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.