محەممەد مەحموود- رواندز:
نامیلکەی لە پێناو نیشتمان و ژیاندۆستی ، لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرکراوە، دابەشدەکرێت بەسەر سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ههموو قۆناغەکان، لە هەرێمی کوردستان و لە سێ رۆژی سەرەتایی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەخوێندندرێت.
لەم بارەیەوە سامان عەزیز رەسووڵ، لە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئامانج لەم نامیلکەیە، بۆ هاندان و بەرچاو ڕوونی مامۆستایان و قوتابییانە، لە بەشێکی زۆری کایەکانی ژیان فێرمان دەکات چۆن مامەڵە بکەین؟ چۆن کارێک بکەین؟ چۆن نیشتمانەکەمان خۆشبوێت؟
ئهو بابهتانهی دهبێته هۆی ههڵدێرانمان، له ژیان و تووشی كارهساتمان دهكات، چۆن خۆمانی لێ به دووربگرین؟تیایدا روونكراوهتهوه.
سامان عەزیز، گووتیشی ” ئەم نامیلەکەیە لە ئێستادا لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕواندز دابەشکراوە.
جێگەی ئاماژە پێکردنە، بۆ خوێندنی ئەم نامیلەکەیە، (سێ) ڕۆژەی یەکەمی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکراوە، واتە لە ڕێکەوتی (۱۳ / ۹ / ۲۰۲۲) تاکو (۱٥ / ۹ / ۲۰۲۲)، مامۆستا سامان باسی لەوەشکرد” ئەو نامیلکەیە لە وەرزی دووەمیش، لەسەرەتای دەست پێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، دەبێت (دوو) ڕۆژ بخوێندرێت، پێویستە مامۆستا ئەم نامیلەکەیە، زۆر گرنگی پێبدات، لەگەڵ هزر و ژینگەی قوتابییان، ئاوێتە و ئاوێزان بکات.