مستەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر:
بەشێک لە قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر لە ئێستادا بەهۆی بەفر و سەرما و سۆڵە ئەو بڕە نەوتەی کە وەریان گرتووە بەشیان ناکات و پێویستیان بە نەوتی زیاتر هەیە.
بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی راگەیاند: سنوورەكەمان ناوچەیەكی شاخاوییە و زستانان بەفر و بارانێكی زۆری لێ دەبارێت، ئەوەش وا دەكات پێویستمان بە نەوتی زیاتر هەبێت.
ئەحمەد محەمەد، دەشڵێ:” تا ئێستا هیچ قوتابخانەیەک بێ نەوت نەبووە ئێمە نەوتی یەدەكمان لە بەردەستدایە، هەر قوتابخانەیەک پێویستی بە نەوت هەبێت و داوا بكات بۆ دابین دەكەین، ئەگەر ئەو بڕە نەوتەش نەما ئەو کات سەرووی خۆمان ئاگادار دەکەینەوە”.