عاسم مستەفا-چۆمان:
ئەمرۆ لە قەزای چۆمان كەمپینی هاوكاری بۆ لێقەوماوانی باكوور و رۆژئاوای كوردستان راگەیاندرا.
سوارە ئەكرەم، قایمقامی قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی گوت: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكوومەت هەڵمەتی كۆكردنەوەی هاوكاری لە سنوورەكە دەستی پێ كرد، هەڵمەتەكە لە هەموو قەزا و ناحیەكان دەبێت، دوای كۆتایی هاتنی هەڵمەتەكە كەلوپەلەكان كۆ دەكرێنەوە رەوانەی باكوور و رۆژئاوای كوردستان دەكرێن”.