محەممەد مەحموود – سۆران :
رۆژی هەینی لە تەواوی مزگەوتەكانی سنووری ئیدارەی سۆران كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری ماددی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەكەی باكوور و رۆژئاوای كوردستان راگەیەندرا، ئەمڕۆش بڕی پارەی كۆكراو راگەیێندرا كە 114 ملیۆن و 287 هەزار دینارە.
د. پشتیوان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران، بە زاری كرمانجی گوت: لە تەواوی مزگەوتەكانی سنووری ئیدارەی سۆران هەڵمەتی كۆكردنەوەی هاوكاری ماددی بەڕێوەچوو، نوێژخوێنان هەریەكە و بەپێی توانای خۆی بەشداربوو لەم كەمپینە”.
بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران، زیاتر دەڵێ: ئەمڕۆ لە ئیدارەی سۆران بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و نوێنەری یەكێتی زانایان وردەكاری كۆكردنەوەی ئەو پارەیەمان راگەیاند كەوا لە رێگەی مزگەوتەكان كۆ كرایتەوە كە بریتییە لە 114 ملیۆن و 287 هەزار دینار، ئەوەش لە رێگەی 182 مزگەوت ئەو پارەیە وەك هاوكاری كۆكرایتەوە.