شەهلا رەشید- سۆران:
لیوا عیسا شێرۆكەیی، یاریدەدەری فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد، لە بەرنامەی پێشمەرگە كە لە رادیۆی زاری كرمانجی هەموو رۆژانی یەكشەممە پێشكەش دەكرێت رایگەیاند، هێزەكانی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی ئیدارەی سۆران كێشە بۆ خەڵكی ئێمە دروست دەكەن، بەو هۆیەوە نزیكەی 400 گوند لە سنوورەكە چۆڵكراون و كەس ناتوانێت لەو گوندانە بژیت، هۆكارەكەش هەموو پەكەكەیە.
یاریدەدەری فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد، دەشڵێ: خەڵك زۆر نیگەرانە لە كار و كردەوەكانی پەكەكە، هەموومان كوردین، پەكەكە ئەو مافەی نییە بەم شێوەیە لەگەڵ هەرێمی كوردستان رەفتار بكات”.
































































