زاری كرمانجی :
وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەكان، لەچوارچێوەی پلانی زیندووكردنەوەی فیستیڤاڵ و بۆنە ئەدەبی و هونەری و رۆشنبیرییەكان لە عێراق، ئاشكرای كرد بەم نزیكانە چەندین پارچە شوێنەواری دێرینی عێراق لە بەریتانیاوە دەگەڕێنننەوە.
ئەحمەد فكاك بەدرانی باس لە پلانی وەزارەتەكەی دەكات و دەڵێ: “پلانی زۆرمان لە بوارەكانی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەكان ئامادەكردووە، بەم نزیكانە لە پارێزگاكانەوە بە فێستیڤاڵە ئەدەبییەكان و كاری هونەری و شانۆیی و چالاكییە سینەماییەكان، دەست پێدەكەین و ئاهەنگ دەگێڕین.”
بەدرانی ئەوەش دەڵێ: “لەبواری گەشتیاریدا سەردانی مەیدانی بۆ سەرجەم دامەزراوە گەشتیاری و شوێنەوارییەكان دەكەین بەمەبەستی دیاریكردنی پێداویستییەكانیان بۆ نۆژەنكردنەوە و بوژاندنەوەیان.”
وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەدێرینەكان لە درێژەی قسەكانیدا ووتیشی:”سەبارەت بە مەلەفی شوێنەوارە دێرینییەكان، ئێمە ئەم میراتە دەبپارێزین، كە ناسنامەی عێراق پێكدەهێنێت، بەم نزیكانەش سەردانێكمان دەبێت بۆ بەریتانیا بۆ گەڕاندنەوەی پارچەی شوێنەوارە دێرینەكانی عێراق كە لەوێن، و مەراسیمێكی فەرمی بەو بۆنەوەیە بەڕێوەدەچێت لەكاتی گەڕانەوەیاندا.”