وەرزش ـ زاری كرمانجی:
گەڕی هەژدەی خولی یانە نایابەكانی كوردستان بەڕێوەدەچێت، سۆران بەئامانجی تۆڵەكردنەوە پێشوازی لە سەید سادق دەكات.
سبەی سێشەممە لەسەر یاریگەی خۆی، یانەی سۆران پێشوازی لەسەید سادق دەكات بەمەبەستی قەرەبووكردنەوەی شكستی یاریی چوون.
لەگەڕی حەڤدە سۆران لەدەرەوەی یاریگەی خۆی لەدەربەندیخان ـی بردووەتەوە و، بە كێرڤێكی بەرزەوە دەچێتە نێو كەشی ئەم یارییە. هاوكات سەیدسادق ـیش لە برایەتی بردەوە و بەهەناسەیەكی ئارامەوە دێنە كێبڕكێی سۆران. بەواتای ئەوەی ئەم یارییە بۆ هەردوو یانە قوورس دەبێت.
پێش ئەم یارییە سۆران لە 16 یاریی 6 بردنەوە، 3 یەكسانبوون و حەوت شكستی هەن بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لەخانەی دەیەمی ریزبەندییە و شەش خاڵ لەپێشەنگ دوورە.
سەیدسادق، هەمان رێژەی خاڵەكانی سۆرانی هەیە و بەجیاوازی گۆڵ پلەیەك لەپێش كوڕانی رەفیق سەعیدن و لەپێگەی نۆیەمی ریزبەندی خولی نایابن.