وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق مۆڵگەكانی داعشیان لە چیای حەمرین بۆردومان كردووە و لە ئەنجامدا ژمارەیەك تیرۆریستی داعشیش كوژراون.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە دوێنی بڵاو كراوەوتەوە هاتووە ” رۆژی12ی شوباتی 2023 دوای چاودێریكردنی وردی تاقمە تێرۆریستییەكانی داعش لە رێگەی هەوڵە هەواڵگرییەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بەهەماهەنگی لەگەڵ شانەی بەئامانجگرتنی فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكان، هێزی ئاسمانی عێراقی دوو هێرشیان لە رێگەی فڕۆكەی F16 بۆ سەر بنكەو بارەگاكانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین ئەنجامدا.”
ئاماژەش بەوە كراوە ” لە ئەنجامی بۆردوومانەكاندا 7 تیرۆرستی داعش كوژراون، لەنێو كوژراواندا والیی تیرۆریستانی پارێزگای دیالە بە ناوی (سامی موحان( ناسراو بە (ئیبن عەبدوڵڕەحمان) هەبووە”.