زاری كرمانجی – سۆران:
59ـیەمین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە 17 ئەم مانگە دەستپێدەكات و تا 19ـی مانگ بەردەوام دەبێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان-یش بەشداری لە كۆنفرانسەكەدا دەكات.
لە رۆژانی 17 بۆ 19 ی ئەم مانگە دووبارە میونشن دەبێتە گۆڕەپانی سیاسەت و ئاسایشی جیهانی و 45 سەرۆك وڵات و سەرۆك وەزیر بەشدار دەبن، هەروەها 100 وەزیری بەرگری و دەرەوەو ناوخۆ ئامادە دەبن. هاوكات دەیان سەركردە و كەسایەتییە بەناوبانگەكانی جیهان و شارەزایانی بواری تیرۆرو ئاسایش بەشدارن.
نێچیرڤان بارزانی ،سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، سەرۆكی فەرەنسا ، سكرتێری ناتۆ، سەرۆكی كۆمسیونی یەكێتی ئەوروپا ، شاندێكی گەورەی ئەمریكا كە زۆرینەیان ئەندامانی كونگرێس-ن ، جگە لەمانەش شاندێكی باڵای ئۆكراینا و چەندین شاندی وڵاتانی جیهان و رێكخراو و ناوەندە ستراتیژی و سیاسییەكانی جیهان بەشداری كۆنفرانسەكە دەكەن.