زاری كرمانجی – سۆران:
ئەمڕۆ لەژێر چاودێری عەقید یونس قادر، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، خولی چۆنیەتی تەواوكردنی پەڕاوەكانی ئەنجوومەنی لێكۆڵینەوە كرایەوە، خولەكە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە راگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران هاتووە، خولەكە بۆ ژمارەیەك لە ئەفسەرانی سنووری بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆرانە و وانەكانی خولەكە لەلایەن نەقیبی مافپەروەر زێرۆ برایم حسێن، ئەفسەری فەرمانگەی یاسایی دەوترێنەوە”.

































































