شەهلا رەشید- زاری كرمانجی
سەنتەری دەم و ددان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، تا رادەیەكی باش خزمەتی هاووڵاتییان دەكات و بەردەوامیشە.
مینا تەها، بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” خەڵكێكی زۆر سەردانی ئەم سەنتەرە دەكەن، تەنها پارەیەكی رەمزی لێیان وەردەگیرێت، پێشوازیەكی باش لە هاووڵاتییان دەكرێت، ئەوەی لە توانامان بێ درێغی ناكەین.
گووتیشی” لە 70% كارەكانی خەڵك لەم سەنتەرە بەشێوەیەكی رێك و پێك ئەنجام دەدرێن، بەپێی پێویستیش تا رادەیەكی باش پێداویستییەكان لەوێ دابینكراون، تیشك و پشكنینەكان ئەنجام دەدرێن و پزیشكی پسپۆڕیش هەیە، خزمەتگوزارییەكان باشتر و بەرفراوانتر دەكرێن.