تانیا سۆفی-زاری كرمانجی
هۆڕمۆمی “کۆرتیزۆل” یەکێکە لەو هۆڕمۆنانەی جەستە بەشێوەیەکی سروشتی بەرهەمیدەهێنێت، بە هۆڕمۆنی سترێس ناسراوە، کاریگەری لەسەر تەواوی جەستە هەیە، کاتێک رێژەی ئەم هۆڕمۆنە بەرزدەبێتەوە ناتوانیت بە باشی بخەویت، جەستەت وزەیەکی کەمی پێدەبێت و بەردەوام لە دڵەراوکێدا دەبیت، جگە لە مەترسییەکانی بۆ سەر تەندروستی.
کاتێک سترێس هەستێکی خراپت پێدەبەخشێت، تەنانەت باشترە 10-15 خولەک بەسەر بەریت بۆ ئەنجامدانی ئەو چالاکییانەی کە هەست بە باشی دەکەیت. هەندێک لەم چالاکییە بەسوودانە بۆ بەڕێوەبردنی فشاری دەروونی ڕۆژانە بریتین: لە سەرقاڵی چالاکییە هونەریەکانی وەک
وێنەکێشان و ڕەنگکردن و نیگارکێشان یان دروستکردنی کاری دەستی.
تەنانەت کاتێک بێزاریت، چالاکییە سادەکانی وەک چوون بۆناو سروشت، یاخود خوێندنەوەی کتێبێکی باش دەتوانن چێژبەخش و ئارامبەخش بن بۆت.
- سیستمی خۆراکی تەندروست
چەند خۆراکێک هەیە یارمەتی جەستە دەدەن رێژەیەکی کەم لەم هۆڕمۆنە بەرهەمبهێنێت وەکو شوکولاتەی رەش، مۆز، هەرمێ، چای سەوز و رەش، ماست، ئاو. - وەرزشە یەکێکە لە باشترین چارەسەر بۆ نەمانی سترێس.
- یاری لەگەڵ منداڵ یان ئاژەڵە ماڵیەکان بکە و هەوڵبدە کاتێکی خۆشیا لەگەڵ بەسەر بەریت.
- گوێ لە مۆسیقا بگرە یان سەیری بەرنامەیەکی ئیلهامبەخش بکە.
- ئەنجامدانی مێدیتەیشن یان ڕاهێنانی یۆگا.
- کاتەکانت بە باخداری و پاراستنی ڕووەک یان گوڵ یان نۆژەنکردنەوە و ڕازاندنەوەی ماڵەکەت، بۆ پاککردنەوەی مێشکت لە بیرکردنەوە و سەرقاڵکردنی نەرێنی.
لە کۆتاییدا لەبیرت بێت کە گرنگترین شت ئەوەیە کە بتوانیت ڕێگەی کاریگەرانەی خۆت بدۆزیتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی فشار و بەکارهێنانی هەر کە چوویتە ناو دۆخە سترێسەکانەوە.
































































