زاری كرمانجی – وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی سیستەمی بەڕێوەبردنی کاروباری خانەنشینیی حکوومی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وه‌زاره‌تی دارایی ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “سبه‌ی دووشه‌ممه، له هۆتێل (ڕۆتانا)ی هه‌ولێر، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی سیستەمی بەڕێوەبردنی کاروباری خانەنشینیی حکوومی (PPMIS)، کە بە هاوبەشی لە لایەن وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانان، دەزگای ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) ئامادە کراوە، لە پێناو بەرەوپێشبردنی کارگێڕیی خانەنشینیی حکوومی بەڕێوە دەچێت”.