پشتیوان كەریم – سۆران:
ئەمڕۆ یەک شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی زێڕنگران نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی ئیدارەی سۆران هەر ئۆنسەیەك زێڕ بە هەزار و 865 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
سەرباز باڵەكی سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” بەراورد بە هەفتەی رابردوو مسقاڵەكانی زێڕ روویان لە دابەزین کردووە، بۆ هەر مسقاڵێک بڕی دە هەزار دینار دابەزی و نرخی عەیارەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 446هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 409 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 390 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18بە 334 هەزار دینارە .

































































