زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
وادیارە مایکرۆسۆفت خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی تەکنەلۆژیای ChatGPT زیاد بکات بۆ ئەپەکانی ئۆفیس. ئەم کۆمپانیایە کە ماوەیەک پێش ئێستا پەردەی لەسەر وەشانی نوێی Bing بە زیرەکی دەستکرد لادا، ئێستا دەیەوێت ئامرازێکی لەو شێوەیە بهێنێتە ناو بەرنامە بەناوبانگەکانی وەک وۆرد و پاوەرپۆینت و ئاوتلۆک.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڤێرج و بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان، مایکرۆسۆفت دەیەوێت لە هەفتەکانی داهاتوودا پرۆسەی زیادکردنی زیرەکی دەستکرد و مۆدێلی پرۆمیتیۆس بۆ سویتی ئۆفیس ڕابگەیەنێت. پێدەچێت ڕیدمۆندز لە مانگی داهاتوودا واتە مانگی ئازار ئەوە بکەن، بۆیە مایکرۆسۆفت دوای ئەوەی بە ملیاران دۆلاری تەرخانکرد بۆ وبەرهێنانکردن لەسەر openAI دەیەوێت بە خێرایی ئامرازەکانی ئەم تەکنەلۆژیایە زیاد بکات بۆ ئەپەکانی.