پشتیوان كەریم- سۆران:
بە بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ساڵی رابردووەوە هەڵمەتی دەست بەسەر داگرتنی چەكداراوە، ئەم بڕیارەش تەواوی پارێزگاو ئیدارەو قەزاو ناحیەكانی گرتەوە، لەهەمان كاتدا تۆماركردنی چەكی بێ مۆڵەتیش دەستی پێكردووە.
لەو بارەوە، موقەدەم شەماڵ دێواری گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” هەڵمەتەكانمان بۆ دەست بەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت لە سنووری هەر پێنج قەزای سنووری ئیدارەی سۆران بەردەوامی هەیە.
گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سۆران، ئاشكراشیكرد:” تۆماركردنی چەكی بێ مۆڵەتیش لە دوای بڕیارەكانی حكومەت، بەپێی رێنمایركانی وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێ دەكرێن، هاوڵاتیانیش بە ڕێژەیەكی باش چەكەكانیان تۆماركردووە، لە رێگەی كردنەوەی بنكەكانی تۆماركردن كە لە تەواوی ناحیە و قەزاكان بوونی هەیە”.