وەرزش ـ زاری كرمانجی:
ئەمڕۆ شەممە شەمەندەفەری یارییەكانی گەڕی 13 خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان دەكەوێتە رێ، بڕیاربوو هەڵۆكانی بارزان لەسەر یاریگەی بلێ پێشوازی لەرانیە بكەن، بەڵام یارییەكە بەهۆی نالەباری یاریگەوە دواخرا.
پێش ئەم یارییە دۆخی یانەی هەڵۆ لەبار نییە لەناوچەی مەترسیداری دابەزینە.
هەڵۆ، لە 10 یاریی سێ بردنەوە، دوو یەكسانبوون و 5 شكستی هەیە، بە 11 خاڵ لەخانەی چواردەیەمی ریزبەندییە.
یارییەكە دواخراوە بۆ سبەی كاتژمێر 2:30 ـی دوانیوەڕۆ لەسەر یاریگەی یانەی سۆران بەڕێوەدەچێت.
پێش ئەم یارییە كێرڤی رانیەیەكان لەترۆپكە دوای ئەوەی لە گەڕی رابردوو 3-0 یاریی دێربیان لەقەڵادزێی هاوسنووریان بردەوە.
رانیە، هەژدە خاڵی كۆكردوەتەوە و تەنها 1 خاڵ لەپلەی دووەمی ریزبەند دوورە.
ئەمە یەكەمین تاقیكردنەوەی زیاد مەحموود راهێنەری نوێی هەڵۆ دەبێت لەگەڵ یانەكە.