شەهلا رەشید- زاری كرمانجی
زۆربەی خەڵك وا بیر دەكەنەوە كۆكە تەنها سەرما و هەڵامەت دەگەیەنێت، ئەمەش تا رادەیەك راستە، بەڵام كۆكە بەتایبەت كۆكەی درێژخایەن، لەوانەیە بەهۆی نەخۆشییەكی درێژخایەن زۆربەی جار مەترسی هەبێت.
هۆیەكانی كۆكە بریتین لەمانە:
- نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە، وەك هەوكردنی كورت خایەنی بەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسە، هەوكردنی درێژخایەنی بۆڕییەكانی هەناسە، جگەرەكێشانی درێژخایەن، سیل، شێرپەنجەی سی و هتد…
- نەخۆشییەكانی دڵ و سووڕی خوێن، سست بوونی دڵ، سووڕێژە، كۆكە رەشە، دڕكە مێكوتە و خەڵامەت.
١- دوومەڵی سییەكان Lung abscess ئەگەر هەوكردنی سییەكان زۆری خایاند یان نەخۆش تووشی هەوكردنێكی قورس هات، ئەوا مەترسی دروست بوونی دوومەڵ هەیە، نەخۆشەكە بەردەوام كۆكەی دەبێت و وردە وردە بەرەو لاوازی دەچێت، لەوانەیە گۆشەی نێوان شوێنی بەیەكەوەلكانی نینۆك و پەنجەی دەستی نەمێنێ Finger clubbing، پێویستە بۆ چارەسەری نەخۆشەكە وێنەی تیشكیی سنگی بۆ بگیرێت.
٢- داخورانی بۆڕییەكانی هەناسە Bronchectasis هەركاتێك نەخۆش بەڵغەمی هەبێت، دەبێ بزانیت بڕی بەڵغەمەكەی چەندە، ئەگەر زۆر بوو یان بە خەمڵاندن لە پەرداخێك زیاتر بوو لە رۆژێكدا ئەوا مەترسی ئەم نەخۆشییە هەیە، لەم بارەدا فیلمی تیشكیی سنگ X-Ray نەخۆشییەكە دەردەخات، دەبێ نەخۆشەكە ئامۆژگاری بكرێت بۆ ئەوەی بەڵغەمەكەی فڕێ بداتە دەرەوە بە یارمەتی یەكێكی دیكە، بەپێی شوێنی فراوانبوونەكە دەبێت نەخۆشەكە پاڵ بكەوێت و یەكێكی دیكە لە پشتی بدات، خۆش لە هەمان كاتدا بكۆكێت، باشتر وایە نەخۆشەكە شلەمەنی زۆر بخواتەوە و ئەگەر رەنگی بەڵغەمەكەی گۆڕا بۆ زەرد یان سەوز پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات.
سەرچاوە/ سایتی زانیاری