زاری کرمانجی – سۆران :
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە لە 8 ی 9 ی 2022 بڵاوکراوەتەوە تێیدا شێوازی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بۆ ئەفسەر و کارمەند و سەرجەم فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتەکەی ڕادەگەیەنێت.
ئەمەش دەقی بڵاو کراوەکەیە :
ئاماژە بە ڕێنمایی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان – عێراق ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠٢١ و هەردوو نووسراوی وەزارەتی پلاندانان ژمارە (١٤٤٨ لە ٢٣/٥/٢٠٢٢) و (٢٥٣٢ لە ٣١/٨/٢٠٢٢) و دوابەدوای نووسراوەکانی وەزارەتمان بە ژمارەکانی (٢٦٥٠٦ لە ٢٣/١٢/٢٠٢١) و (١٤٢٠٦ لە ٣٠/٦/٢٠٢٢).
بە هاوپێچی نووسراومان لیستی کورسییە پەسەندکراوەکانی پێداویستییەکانی خوێندنی باڵا لە (ماستەر و دکتۆرا) بۆ پلانی وەزارەتمان بۆ ساڵی 2022 بۆتان دەنێرین کە بریتییە لە (87 هەشتا و حەوت کورسی خوێندن بەشێوەی 70 حەفتا کورسی ماستەر + ١٧ حەڤدە کورسی دکتۆرا) لە پسپۆرییە جیاجیاکان .
• پێدانی مۆڵەتی خوێندن:
لەکاتی دەرچوونی ناوی کاندید بۆ خوێندن بەپێی ڕێککارەکانی ڕێنمایی سەرەوە، وەزارەتمان تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدات بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیر (دەرماڵەی بڕوانامە نەک دەرماڵەی تایبەت ٥٠%، دەرماڵەی خێزان و منداڵ).
کاری پێویست ئەنجام بدەن بە ئاگادارکردنەوەی ئەو ئەفسەرو کارمەند و فەرمانبەرانەی کە ئارەزووی خوێندنی (ماستەرو دکتۆرا) دەکەن لە چوارچیوەی پلانی وەزارەتمان بۆ سالی ٢٠٢٢ کە وێنەیەکی هاوپێچە و ناردنی پێداویستییەکانی کە لە سەرەوە هاتووە بەو شێوەیەی داواکراوە کە تێپەڕ نەبێت لە ماوەی مانگێک لە ڕۆژی دەرچوونی ئەم نووسراوە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ
٨ی٩ی٢٠٢٢